ئه‌گه‌ر مووچه نیه بدرێته مامۆستایان با زه‌ویان پێبدرێت و پله‌یان بەرز بکرێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى سلێمانى له‌برى پێدانى مووچه داوا ده‌كات ئیمتیازاتى تر بدرێته مامۆستایان و پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن بێت و ده‌ڵێت هه‌رگیز له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده نا‌ئومێد نابین.
پارێزگارى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر مووچه نیه بدرێته مامۆستایان با زه‌ویان پێبدرێت و پله‌به‌رزكردنه‌وه بكرێته‌وه و مامۆستایانى وانه‌بێژ دابمه‌زرێندرێن.
ماوه‌ى دوو مانگه پرۆسه‌ى خوێندن له به‌شێكى هه‌رێم ده‌ستى پێكردووه و له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رین و گه‌رمیان مامۆستایان بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنیان كردووه و داواى مووچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانهبێژدهكهن.
بۆچوونی بەکارهێنەران