ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە ڕێگای دەستوورەوە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) کۆ بووهوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشكیان خسته سهر ڕۆڵی تیمى نهتهوهیهكگرتووهكان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژهى به ههوڵ و كارهكانى یونامى كرد لە یارمهتیدانی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سهقامگیرى و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس، پلان و بەرنامەی یونامى بۆ داهاتوو خستەڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقییەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران