شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-16 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ۲۳ کەسی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سلمییە – حومس لە نزیک بەنزینخانەی جەزیرە، ۷ کەس گیانیان لەدەست‌دا و ۱۷ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی نەخۆشخانەی نیشتمانیی سلمییە، بە میدیاکانی سووریای ڕاگەیاندووە: "لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ۷ کەس گیانیان لەدەست‌دا و ۱۷ی دیکەش برینداربوون، کە لە تەمەنە جیاوازاکاندا بوون و زۆربەیان ژن بوون، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی سلمییە بۆچارەسەر وەرگرتن.

ئاماژەیان بەوەش کرد: لە نێو بریندارەکاندا ۳ کەس هەبوون کە برینەکانیان سەخت بووە، کە پێویستیان بە گواستنەوە بوو بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی حەمات، "لە ئێستادا چاودێری گەڕۆک و پزیشکی پێشکەش بە بریندارەکان دەکرێت".

سەرچاوەیەکی پۆلیسی سلمییە بە میدیاکانی حکوومەتیان ڕاگەیاند، لە نێو ئەو حەوت کوژراوەدا شۆفێرێکی پاس هەیە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان و ئۆتۆمبێلێکدا ڕوویداوە.

سەرچاوەکە دەڵێ، هۆکاری ڕووداوەکەش بەهۆی بارانبارین و بارودۆخی کەشوهەوا و خێرایی زۆر و سەرپێچی شۆفێرانەوە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە