پارێزگارى هەولێر بۆ چارەسەرى هەستانى لافاو قەرزى لە سعوودیە کردووە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی مەحەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵی کرد.
ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، پارێزگاری هەولێر باسی لە پێدانی قەرزی سعوودیی لەپێناو چارەسەری گرفتی کەم ئاوی و مەترسیەکانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کرد.
وەک لە ڕگەیەندراوەکەدا هاتوو: شانشینی سعوودییە ڕەزامەند بوون بە پێدانی ئەو قەرزە بە هەولێر، هەموو ڕێکارەکان بە کۆتاهاتوون و ئێستا نووسراوی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و تەنها ڕەزامەندی ئەوان ماوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.
سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پارێزگارى هەولێرى رایگەیاندووە، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکار و هەمانگ دەبێت و هەرچی ئاسانکارییە پێشکەشی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفت و کێشانەی ئاماژەیان پێکرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران