دادگای فیدراڵی عێراق محەمەد حەلبووسیی لە ئەندامێتی پەرلەمان دوور خستەوە/ سێ وەزیر دەستیان لەکار کێشایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق و لە یەکەم کاردانەوەدا سێ وەزیری حکوومەتی سوودانی دەستیان لەکار کێشایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەرلەمان و دوورخستنەوەی ناوبرا، ئەو بڕیارە لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پێشووە.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبووسی بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆمار كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نووسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی له‌سه‌ركردووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران