شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-09 06:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردستانی سووریا گرووپێکی نوێ لە خێزانەکانی داعش ڕادەستی عێراق دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاگادارییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنەوەی گرووپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان کە کامپی هۆل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەباس جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێزانەکان بەبێ وەستان بەردەوامە، بەو پێیەی ئەمە بڕیارێکی حکوومەتی عێراقە، بەڵام بە گوتەی ئەو هەندێک وەستانی کاتی بەهۆی بابەتی لۆجستییەوە ڕوودەدات.

لە کاتێکدا ژمارەی دیاریکراوە ئەو گرووپەی ئاشکرا نەکردووە کە خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکەن، گوتەبێژەکە گوتی: پێموایە ژمارەکە سنووردارە لە نێوان ۱۵۰-۱۸۰ خێزاندا.

ڕۆژی سێشەممە، میدیا ناوخۆییەکان لە زاری شیروان دوبرانی، پەرلەمانتاری عێراقەوە بڵاویان‌کردەوە، کە بەڕێوبەریی کامپی هۆل بەنیازە زیاتر لە ۱۰۰ خێزانی عێراقی، لە چوارچێوەی گرووپی دوانزەهەمدا بگوازێتەوە بۆ کامپی ئەلجەدعە لە باکووری عێراق، دوای تەواوکردنی رێکارەکان لە لایەنی عێراقییەوە.

بە گوتەی جیهانگیر، بەم گروپە نوێیەوە، کۆی گشتی گەڕێنراوەکان بۆ عێراق دەگاتە ۶۵۰۰، بە ۱۱ بڕ لە کامپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە، کە زیاتر لە دوو ساڵە حکوومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی خۆی لە کامپەکەوە دەرکردووە.

کامپی هۆل نزیکەی ۵۵ هەزار کەسی تێدایە، لە نێویاندا ۲۴۲۳یان خێزانی ئەندامانی داعشن و لە نزیکەی ۶۰ وڵاتی جیای جیهانەوە هاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە