شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-08 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: بەئامانج گرتنی بنکەکانی هاوپەیمانان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کە لە ۷ـی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنە ئامانج ئەوەش بەهۆی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو هێرشانە رایگەیاند: هێرشەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. "داواکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان کێشە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکەن."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت کە: "ئەو کارانە نە هاوکاریی عێراق دەکات، نە دروستە ئەنجام بدرێن و بەرژەوەندییش لەوەدا نییە کە عێراق بچێتە نێو ئەو کێشانەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە