کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: بەدواداچوون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی هەبووە.
لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و دەرکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی باسی لەوە کرد، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن.
هاوکات لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا دەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران