شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-07 05:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرانی سەرۆکی فەرەنسا سەردانی ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی فەرەنسا کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕاسپێردرابوو، سەردانی کوردستانی سووریایان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاو کراوەتەوە، شاندێکی فەرەنسا سەردانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری کردووە‌ و لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆنەوە ڕاسپێردرابوو.

شاندەکەی فەرەنسا لە میشێل بلانکوێت وەزیری پێشووی پەروەردە و پاتریس فرانسیسک نووسەر و لێکۆڵەر پێکهاتبوون بەیاوەری خالید عیسا نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا چوونە کوردستان.

شاندەکە سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری لە شاری قامیشلۆ کرد ‌و بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری سەردانەکە بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئیدارەکەیەتی.

لە کۆبوونەوەی هەردوولادا نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر باسیان لە هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر، کاریگەریی ئەو هێرشانە لەسەر شەڕی داعش و چالاکیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکاندا.

میشێل بلانکوێت ئاماژەی بەوەکرد، مەبەست لە سەردانەکە بۆ ناسینی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر و گەیاندنی نامەی سەرۆکی پشتیوانی فەرەنسا بە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئیدارەکەیەتی.

ڕاشیگەیاند، بەم سەردانە دەیانەوێت پشتڕاستی بکەنەوە کە هاوکاریی نێوان فەڕەنسا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕدەوامە.

بلانکوێت گوتی: ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر و شێوازی بەڕێوەبردن و ژیانی هاوبەشی نێوان ئێوەم بەدڵە، بەڵام هێرشەکانی هەندێک وڵاتی دراوسێ دژی ئێوە قبووڵ ناکرێت، دوای هێرشەکان، دەتانبینم، دەگەڕێمەوە بۆ فەرەنسا و باس لەوە دەکەین کە چۆن هاوکارییەکان بە شێوەیەکی بەهێزتر پێشکەش بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە