شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-23 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیە- ژماریەک لە ژنان بەتایبەت نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، لە ناوچەی سووری دیاربەکردا بە مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەوە ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک لە ژنان لەوان نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لە دیاربەکر بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین لە حەوشەی مزگەوتی کورشوونلووی ناوچەی سوور مانگرتنیان بەڕێوە برد.

ژنان لەم مانگرتنەدا چەند لافیتەیان بە زمانی ئینگلیزی و تورکی بەرز کردۆتەوە کە ئەم دروشمانەی تێدا بوون «کاتێک کە منداڵەکان خەریکن دەکوژرێن نابێ بێدەنگ بن». ژنانی دیاربەکر بۆ ئازادیی فەلەستین و بۆ کەسانێک کە لە ئەم هێرشانەدا گیانیان لەدەست داوە، قورئانیان خوێندەوە. مانگرتنی ژنانی دیاربەکر هەتا ٣ ڕۆژ درێژەی پێ‌دەدرێت.

سومەیە بایرام یەکێک لە ئەو خاتوونانەی کە لە مانگرتنەکەدا بەشداریی کردبوو، وتی: ئێمە ئەمڕۆ وەکوو تاک و شەخس ناهەتووینەتە ئێرە؛ ئەمڕۆ ئێمە وەک ژنانی موسوڵمانی بەرپرس بۆ ئێرە هاتوین و دەمانهەوێ کە دەنگمان وەکوو (ژن) ببیسترێت. بۆ ئەوەی کە لە هەفتەی ڕابردوودا سەدان ژن و منداڵی فەلەستینی کۆمەڵ‌کوژی کراون و ئەم ڕەوتی کوژرانە هێشتا هەر درێژەی هەیە. ئێمە لە ئەم مانگرتنە بێدەنگەدا دەمانهەوێ دەنگی ژنانی فەلەستین بگەیێنینە گوێی هەموو جیهان.

سەرەڕای ئەمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارە جیاوازەکانی کوردستانی تورکیە و بەتایبەت شاری دیاربەکر، شایەتحاڵی خۆپیشاندانی خەڵک و دەربڕینی ناڕەزایەتییان بۆ کوشتنی خەڵکی سڤیلی فەلەستین بووە.

ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە

ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە

ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە