شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-22 15:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە مەخموور لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان شەڕ دروست بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە شەڕەکەی نێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراق لەسەر کونتروڵ کردنی چوار خاڵی سەربازی ڕوویداوە کە هەفتەی ڕابردوو بەپێی ڕێککەوتنێک لەژێر کونتروڵی چەکدارانی پەکەکە دەرهێنرابوو و هێزه عێراقیەکان تێیدا جێگیر کرا.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان پێکدادانەکەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق قوربانی لێکەوتۆتەوە لە هەردوولا.

لەئێستادا پێنج برینداری پێشمەرگە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کە یەک لەوانە گیانی لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە