شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-18 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە قەیرانەکان بێ ئاگا دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە قەیرانەکان بێ ئاگا دەکەن و ئەو بارودۆخەی کە ئێستا هاوڵاتیانی تێکەوتووە جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنی جدیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادری باڵای حیزبەکەی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خۆیان لەقەیرانەکان بێ ئاگا دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد،  ئەو بارودۆخەی کە ئێستا هاوڵاتیانی تێکەوتووە جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنی جدیە و پێویستە حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەرپرسانە کار لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ریشەیی، بەشێوەیەک کە ناکۆکیە سیاسیەکان کار لە مووچە و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناڕەزاییەکی قووڵ لەسەر شێوازی پیادەکردنی دەسەڵات هەیە لە هەرێمی کوردستاندا بەڵام دوو حیزبی دەسەڵات بێباکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکەن و ناڕەزاییەکانی ناوخۆ و ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگوێ دەخەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە