شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-17 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵ ئەدەین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر خەرجیی سیادی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نزیكەی ۱۰۰ ئیمزایان لە پەرلەمان كۆ كردونەتەوە بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی کردەیی جیا بکرێتەوە و بخرێتە سەر خەرجی سیادی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، وتی: نزیکەی ۱۰۰ ئیمزایان لە پەرلەمانی عێراق کۆ کردونەتەوە و ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان وەرگرتووە و داواکارییەکەیان رەوانەی حکوومەت کراوە، بۆ ئەوەی بابەتی مووچەی خەڵکی کوردستان لە خەرجیی کردەیی جیا بکرێتەوە و هاوشێوەی شارەکانی دیکە بخرێتە سەر خەرجیی سیادی.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە: ''بە هەر شێوەیەک بێت دەبێ بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی  هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە