شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-17 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی نیشتمانی لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوی میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند ئێمە لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتمان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەستا ڕەسووڵ لە یادی شەهیدانی ۱۶ی ئۆکتۆبەردا ڕایگەیاندووە: "دەوڵەتێکی داگیرکەری وەک عێراق و سوپاکەی پڕکردبوو لە چەک و هێز لە دژمان، شەڕەکە تەنیا عێراق نەیکرد بە تەنیا، شەڕی عێراق و ئێران و تورکیا بوو لە دژمان".

ناوبراو وتیشی: "فەرماندەی هەرسێ وڵاتەکە لەناو تازە خورماتوو تەحەکومیان بەسەر شەڕەکەدا دەکرد و لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا عەدەد هاوەنەکان  بە فارسی ئیعازیان دەدا بۆردوومانیان دەکردین ".

بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە: "لەو رۆژەدا ۷۵ کەس لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەدەستی پێشمەرگە کوژران، لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا هەندێک هێزی تر قووچاندیان ئێمە بەشەڕ شکاین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە