شاندی هەرێم بە نیەتی چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندەری نیەتی جدی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نیشاندەری نیەتی جدی حکوومەتی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرجەم پرسە داراییەکان.
ناوبراو دەشڵێت: مەسروور بارزانی تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران