شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-03 16:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەک ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە زۆرترین دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دوبارە وەک ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لە کۆی هەزار و ۳۰ دەنگ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز توانی ۹۸۶ دەنگ بەدەست­بهێنێت و دوبارە وەک ڕابەری بزوتینەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

هاوکات، کامیل حاجی عەلی بایکۆتی کۆنگرەی بزووتنەوەی کردبوو لە کۆی هەزار و ۳۰ دەنگ تەنها ۱۱ دەنگی بەدەست­هێنا، لە کۆی ئەندامانی کۆنگرەکەش ۳۳ کەس دەنگیان بە هێج کام لە کاندیدەکانی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی نەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە گه‌ڕی دوه‌می كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ژێر چاودێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

لە رۆژی شەممەش یەکەم گەڕی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرێوەچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بوو، كۆنگره‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا، هاوکات باڵی كامیل حاجی عه‌لی بایكۆتی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییان کرد و بڕیاره‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌فه‌رمی حزبێكی نوێ و جیابوونه‌وه‌ی له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رابگه‌یه‌نێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە