شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-30 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٠٪ کەمی‌کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم دەڵێت بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە، بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ٥٠٪ کەمی‌کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم بە NRTی رایگەیاندووە: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەڕێژەی ٥٠٪ کەمی کردووە و ناچێتە نێو بازارەکانی نەوتی جیهانەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر نرخی نەوت لەجیهاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی کۆمپانیا جیهانییەکان کارمەندەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرتووە و چاوەڕێی لێکتێگەیشتنی بەغدا و هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.

باسی لەوەش کرد، کۆمپانیا جیهانییەکان دوو مەرجیان هەیە بۆ دەستپێکردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ئەوانیش هەبوونی لێکتێگەیشتنێکی ڕوون لە نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوت، قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر کۆمپانیاکان کەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە