شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-30 10:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەرکووکییەکان نزیکەی ۱۲ کورسییان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیدا دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆی ۶۰۰ ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ۷۰ ئەندامیان خەڵکی کەرکووکن، کەرکووکییەکان بە کۆنفرانس و بڕیاری راستەوخۆی سەرۆکی یەکێتی و ئەو ئەندامانەی پێشتر لە سەرکردایەتی بوون، کورسییەکانی کۆنگرەیان بردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی دەڵێت، هیچ پشکێک دیاری نەکراوە، "دەچینە مەیدانی دەنگدانەوە و هەر کەسێک دەنگی بەدەستهێنا دەبێتە سەرکردایەتی."

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پشکی کەرکووک لە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نزیکەی ۱۲ ئەندام دەبێت، بەمەش بەراورد بە سەرکردایەتیی پێشوو، یەکێتی ژمارەی سەرکردایەتییەکانی کەمتر دەکاتەوە.

هاوکات کەرکووکییەکان لەنێو مەکتەبی سیاسی زیاتر لە ۴ ئەندام و ئەندامێک یا دوو ئەندامی دەستەی کارگێڕییان دەبێت، هەندێک لە سەرکردە کەرکووکییەکانی ئەو حیزبە دوورخراونەتەوە کە پێشتر رەخنەیان لە کارەکانی کۆنگرە گرتووە. غازی کەرکووکی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی یەکێکە لەو کەسانە، ئەمجارەش بەشداریی کۆنگرەی کردووە، بەڵام دەڵێت: "خۆم بەربژێر ناکەم."

یەکێتی بەپێی پڕۆگرامی ئامادەکراوی کۆنگرە، پلانی هەیە مەڵبەندەکانی سنووری کەرکووک یەک بخات کە پێشتر سێ مەڵبەندی هەبوون. بایەخی زیاتریش بە کاری رێکخراوەیی لەو سنوورە بدات و بڕیاریداوە دەستپێشخەری بۆ ئاشتەوایی لایەنەکان بکات.

یەکێتی لەدوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرە، راستەوخۆ هێزی سیاسی بەگەڕ دەخات بۆ سەرخستنی لیستەکەیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە