نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ک دراوسێيهكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق، جه‌ختى له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييهكانى له گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له يادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندا.
تاوتوێ كردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران