شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-11 11:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستنی پارتی ھێرشی توند دەکاتە سەر کاربەدەستانی حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن ڕایدەگەیەنێت، ئەو کاتەی دامەزراوە فەرمییەکان زۆر یان حزبی و کەسی بن و تەواو نیشتمانی نەبن دەبێت لەوە دڵنیا بین کە دامەزراوەکانی حکوومەت ناتوانن وڵامدەرەوەی پێداویستی و داواکارییەکانی هاوڕتیان بن و ناتوانن گەرەنتی سەقامگیری و مانەوەی سیستمی سیاسیش بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەزهەت حالى، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى: تا ئەو کاتەی بەرژەوەندی و ئامانجە گشتی و نیشتمانییەکان پێناسەیەکی زانستی و واقعی و نیشتمانیان بۆ نەکرێت و دیار نەکرێن، تا ئەو کاتەی دامەزراوە فەرمییەکان زۆر یان حزبی و کەسی بن و تەواو نیشتمانی نەبن، تا ئەو کاتەی بەرپرس و کارمەندانی حکوومەت لە شوێنی کاری خۆیان زیاتر بە بیری حزبی و کەسی کار بکەن نەک بە مهەنی و دامەزراوەیی.

دەشڵێت: دەبێت لەوە دڵنیا بین کە دامەزراوەکانی حکوومەت نەک ناتوانن وڵامدەرەوەی پێداویستی و داواکارییەکانی هاوولاتیان بن، بەڵکوو ناتوانن گەرەنتی سەقامگیری و مانەوەی سیستمی سیاسیش بکەن ،چونکە هەر کەس و لایەنێکی ناو حکومەت بۆ خۆی کار دەکات نەک بۆ خێری گشتی و بۆ حکوومەت، هەر بۆیە دامەزراوە فەرمییەکان ناتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنن و وەکوو پێویست بە سەر قەیرانەکان دەرباز بن و لە دەرفەتەکانیش سوود وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە