کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتی لە ڕانییە کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیاز دەرگەڵەیی کادری پێشکەوتووی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە رانیە لەنێو باخەكەی خۆیدا كوژرا.
باڵا هاوار برازای نیاز دەرگەڵەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاریى نوێى لهبارهى ڕووداوهكهوه ئاشكرا كرد و وتى، "ئەم ڕووداوە ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەگوێرهى زانیاری پزیشکی دادی رانییە و لهکردەوەیەکی تیرۆریستی مامم کوژراوه و شوێنی سێ فیشەكیش بەسەرییەوە دیاره".
ناوبراو وتیشى، "تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەو کەیسە، هەروەها شوێنی ڕووداوەکەش لە باخەکەی خۆی بووە، بهڵام ههمووان دڵنیا دهكهینهوه هیچ جۆرە كێشهیهكمان لەگەڵ هیچ کەس و لاینێک نەبووە تائێستا".
برازاكهى نیاز دهرگهڵهیی ئهوهشى وت، "پێش ئەوەی ڕووداوی کوشتنەکە ڕووبدات لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی بووە، دواتر خێزان و منداڵەکانی دەرگەڵەیی چوونەتە سەردانی باخی ئامۆزای دایکیان و خاڵیان، کاتێک کە گەڕاونەتەوە بینویانە ئەم ڕووداوە ڕووی داوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران