شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-14 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دواکەوتنی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری جێگەی قبووڵ‌کردن نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی مووچە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بێ‌باکیی کاربەدەستان و گوێ‌نەدانە بە داواکاری و مافەکانی ھاونیشتمانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە وتارێکدا لە مەڵبەندی 12ی سۆران رایگەیاند: "بارودۆخی نەخوازراو و دواکەوتنی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بێ‌باکیی کاربەدەستان و گوێ‌نەدانە بە داواکاری و مافەکانی ھاونیشتمانیان، ئەمەش جێگەی قبووڵ‌کردن نییە و ھیچ کاتێک ڕازی نین بەم دۆخە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ھەڵبژاردن لە پێشە و ھەموو دەنگە ناڕازیەکان دەبێت لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و تەنسیق و لێکنزیک‌بوونەوە دروست بکرێن بۆ چاک‌کردنی دۆخەکە و ھەڵبژاردن ئەرکێکی شەرعیە پێش ھەموو شتێک و دەبێت بەم میکانیزمە گۆرانکاری بکرێت.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئامادەیی حزبەکەی بۆ نزیک‌بوونەوە لەگەڵ دەنگە ناڕازییەکان دەربڕی و وتی: "یەکگرتوو وەک هەمیشە لەبەرەی ناڕەزایی خەڵک دەبێت و هەرگیز تەسلیم بە گەندەڵی و ناعەدالەتی نابێت و بەردەوام دەبین لە دژایەتی ستەم".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە