شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-12 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوتی هەرێم هێشتا بە تەن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە دوو بانکی ئەهلی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زانیاری نوێ لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ڕۆژانە نەوتی خاوی هەرێم بە تەن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە  بانکێکی ئەهلی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکدا بڵاوی‌کردەوە: "لە ژمارەیەک پاڵاوتگەی نایاسایی بەنزینی مەترسیدار بەرهەم‌دێت و ڕۆژانە نەوتی خاوی هەرێم بەتەن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە  بانکێکی ئەهلی و نەوتی خامی کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان لە بازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێت تەنی بە ۳۲۰ دۆلار بەبڕیێکی زۆر لە بەردەستە".

ئاماژەی بەوەش‌کردووە، ئەو کەس و کۆمپانیایەی نەوتەکە دەکڕێت پارەکە لە بانکی کوردستان یان RT بانک دادەنێت، نەوتە خامەکەش لە پاڵاوگە نێوخۆیەکان یاسای و نایاسایی دەپاڵێورێت، پێویستە حکوومەتی هەرێم چارەنووسی ئەم داهاتی نەوتە ڕوون‌بکاتەوە.

عەلی حەمەساڵح لەبارەی مەترسییەکانەوە دەڵێت: "پاڵاوگە نایاسایەکان توانای بەرهەمهێنانی بەنزینیان نیە، ئەو نەفتای بەرهەمی دەهێنێت لەگەڵ میسانۆل و هەندێک ماددەی کیمیاوی- ژەهراوی تێکەڵدەکەن، وەک بەنزینی کوالێتی خراپ لە بەشێک لە بەنزینخانەکان دەفرۆشرێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکی سووتاندنی ئۆتۆمبیل و تێکچوونیەتی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە