شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-07 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیوادارین هەڵەکەی بەغدا لەبارەی کەنیسەی کلدانی راست‌بکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کاردینال لویس ساکۆ پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە مەترانەکان پێکهاتبون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی حکوومەتی هەرێم دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.

هەروەها هاتووە کە سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لەبارەی کشاندنەوەی مەرسوومی کۆماری سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی دووپات کردەوە و هیوای خواستووە ئەو هەڵەیە راست بکرێتەوە، هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لەلایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، روبەروی پاکتاوی ئایینی دەبنەوەو داکۆکی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان دەکەنەوە و دژی گۆڕینی دیموگرافی بەزۆر  دەوەستنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە