هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین هێرشیان کردەسەر میلیشیاکانی سەربە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە لە سنووری عەفرین ، ۱۶ سەرباز و میلیشیای سەربە سوپای توركیایان كوشتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) رایانگەیاند هێرشەكانی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەكانمان بێ وچان بەردەوامە. لە دژی ئەو هێرشانە لە مانگی تەمووز، لەلایەن هێزەكانمان چەندین چالاكی توڵەسەندنەوەی كاریگەر ئەنجامدران".
راشیگەیاند لەمانگی تەمووزدا هێزەكانمان توانیویانە ۱۶ میلیشیا و سەربازی سوپای توركیا بكوژن و هەروەها ۱۲ کەسی دیكەش لە هێرشەكاندا برینداربوون لە ناوچەكانی هەرێمی عەفرین.
راشیگەیاند هێرشەكانی هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین لە ناوچەكانی عەزاز، باب و شێراوە لە دژی سوپای توركیا و چەكدارەكان ئەنجامدراون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران