شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-31 09:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرگەڕانی پاسێک ۲۹ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە پارێزگای قەرسی کوردستانی تورکیا پاسێک وەرگەڕا و بەپێی ئامارە بەراییەکان، ۷ کەس گیانیان لەدەست‌داوە و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی‌کردەوە: "رووداوەکە لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-قەرس لە نزیک گوندی کاراکورت سەر بە قەزای ساریقامش روویداوە و پاسەکە کە گەشتی نێوان بورسا-قەرسی ئەنجامداوە دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە، وەرگەڕاوە".

دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.

پاسەکە لە بەرزایی ٥٠ مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون.

دوای گەیشتنی تیمەکان و دەرهێنانی بریندارەکان لە دوای فریاگوزاریی بەرایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەرزەڕۆم و قەرس.

یەکێک لە بریندارەکان کە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو، بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە