شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-31 08:26 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان ۱۰۰%ی داهاتی نانەوتیش ڕادەستی بەغدا ‌دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێم لە یاسای بوودجەدا قایل بوو داهاتی نەوتەکەی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، لە دانوستانی جێبەجێ کردنی یاسای بوودجەشدا داهاتە نانەوتییەکانی بەرێژەی ۱۰۰% ڕادەستی بەغداد کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی دەنگوباسەکانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکی حکوومییەوە ئاشکرای کرد، بەغداد و هەولێر ئیمزایان لەسەر رێککەوتنێک کردووە سەبارەت بە پابەندبوونی تەواوەتی بە جێبەجێ‌کردنی دەقەکانی یاسای بووجەی گشتی، بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت حکوومەتی هەرێم نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکات.

سەرچاوە حکوومییەکە دەڵێ: "ئەوەی لە ماددەی ۱۲/دووەم/ج هاتووە جێبەجێ دەکرێت، حکوومەتی هەرێم نەوت ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات ‌و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبووی حکوومەتی هەرێم دەکاتەوە لە خەرجی بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی ئەو نەوتەی لە هەرێمی وەردەگرێت، بەپێی ئەوەی لە دەقی یاساکەدا هاتووە، بەگوێرەی خەرجی بەرهەمهێنان نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان ئەژماردەکرێت.

باس‌لەوە دەکات "بەگوێرەی رێککەوتنەکە، حکوومەتی هەرێم هەموو داهاتە نانەوتییەکانی بەرێژەی ۱۰۰% رادەستی بەغداد دەکات‌و دەخرێتە حسابی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندیی، ئەمەش بەگوێرەی یاسای ئیدارەی دارایی، دواتر وەزارەتی دارایی بەگوێرەی ماددەی ۲۱/ دووەمی یاسای بوودجە، هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق رێژەی ۵۰%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ هەرێم دەگەڕێنێتەوە".

رێککەوتنەکە پێکهێنانی لیژنەیەک لە هەردوولا لەخۆدەگرێت بۆ چاودێرکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم ‌و بەگوێرەی یاسای بوودجە دەبێت لیژنەکە لەماوەی مانگێکدا کارەکانی تەواو بکات" سەرچاوەکە وا دەڵێ.

ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی ماددەی ۱۲/دووەم/ه لە یاسای بودجە، بەو مەرجە پارە بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان   دەدرێت کە حکوومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە جێبەجێ کردنی یاسای بودجە بەتایبەتی ماددەی ۱۲/دووەم/ ۱،ب،ج، د، بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی رێککەوتنی لەسەر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە