سیستەمی خۆبەڕێوەبەری زیاتر پێشدەخەین و فراوانتری دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمموز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەستھێناوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبانی دەربارەی دۆسیەی چارەسەری لە سووریا لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "تا لە سووریا چارەسەری سیاسی پێشنەکەوێت، گەلانی باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە نەگەنە مافەکانیان، دەست لە تێکۆشان ھەڵناگرین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە هەمان پەیامدا راشیگەیاند کە ئەوان سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر پێشدەخەن و فراوانتری دەکەن.
ناوبراو وتیشی، لە شۆڕشی 19ی تەمووزدا کوردانی سووریا بوون بە خاوەنی ھێزێکی پاراستنی سەرەکی، کە ئێستا ناوی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە".
بۆچوونی بەکارهێنەران