حکوومەتی هەرێمی كوردستان کارەکانی نوێنەرایەتییەکەی لە سوید هەڵپەسارد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەركۆنەی بێڕێزیكردن بەقورئانی پیرۆز دەكەن و بڕیاریشانداوە بە هەڵپەساردنی کارەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە توندی سەركۆنەی ئەو بێڕێزییە دەكەین كە بۆ دووەمجارە بەرانبەر بە قورئانی پیرۆز لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "دوای ڕێكارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، هەڵپەساردنی كار و چالاكییەكانی نوێنەرایەتیی حكوومەت لە ستۆكهۆڵم ڕادەگەیەنێت".
لەبەرامبەریشدا، حكوومەتی عێراق باڵیۆزی سوید دەردەكات و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید بەتەواوی دەپچڕێنێت و رێنمایی وەزارەتی دەرەوە دەكات باڵیۆزی عێراق لە سوید بكشێنێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران