ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا ڕێگری لە دادگایی کردنی داعشەکانە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەری خۆسەری دەڵێت تورکیا هەوڵدەدات جارێکی دیکە (داعش) زیندوو بکاتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوبەری خۆسەری دەستپێکردنی دادگاییکردنیانی راگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەڵعەت یوونس، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەری خۆسەری بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئامانجی پەرەسەندنە سەربازییەکانی تورکیا لێدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانیانە.
یونس پێی وایە کە بە ئامانج گرتنی کارمەندانیان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان لە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتووان درێژەی رێبازی سیاسەتی تیرۆرە.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێ کردن داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەکانی گەرەنتیکار بەتایبەتی ڕووسیا و ئەمریکا و حکوومەتی دیمەشق کرد هەڵوێستی رێگری لە دژی تیرۆری تورکیا لەسەر ناوچەکانیان بگرنەبەر.
لە 10ی حوزەیراندا، بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا بڕیاریدا بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی پەیوەست بە تیرۆر، دادگاییکردنی ئەو بیانیانە دەست پێبکەن کە سەر داعشن و لە لایان دەستبەسەرن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران