شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-20 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی کوردستانی سووریا دانپێدانانی ئەندامانی داعش بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا دانپێدانانی دوو ئەندامی داعشیان بڵاو کردەوە کە ئۆپەراسیۆنیان لە دژی هێزەکانی SDF لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ئاسایش) دانپێدانانی دوو ئەندامی داعشیان بڵاو کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

لە فایلە بڵاوکراوەکەدا هەردوو ئەندامەکەی داعش لە دانپێدانانەکانیاندا باس وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا دەکەن.

یەکێک لە ئەندامانی داعش بە ناوی "سائیل عەجیل ئەلعەجیل" کە خەڵکی شارۆچکەی کەرامەیە لە دەڤەری ڕەققە، لە دانپێدانانەکەیدا ڕایگەیاندووە، پارە و چەک و چوار بۆمبی لە تورکیاوە پێگەیشتووە.

ناوی ئەو ئەندامەکەی داعش کە دانپێدانیانەکەی بڵاو بۆتەوە "محەمەد فەیسەڵ عەبدوڵڵا"یە، کە خەڵکی ئەلکەرەمە و لە ساڵی ۲۰۲۲ پەیوەندی بە داعشەوە کردووە.

هەردوو ئەندامەکەی داعش دانیان بەوەدا ناوە کە بۆمبیان بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکار هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە