له هه‌رێمی کوردستان هیچ که‌سێک به‌هۆی جیاوازی سیاسییه‌وه له زینداندا نییه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: له هه‌رێمی کوردستان هیچ که‌سێک به‌هۆی جیاوازی سیاسییه‌وه له زینداندا نییه و ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا لەگەڵ ئینستتیوتی ئه‌مریکا بۆ ئاشتی لە واشنتۆنی پایتەختی ئه‌و وڵاته جه‌ختی کرده‌وه: "لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم کراوە و کاتێک له بڵاوکراوه‌کان ده‌ڕوانیت هه‌موو شتێک ده‌بینین و خه‌ڵک مافی هه‌یه که قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێک بکات چ له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یا ئابووری یان هه‌ر بوارێکی دیکه".
له به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا وه‌زیرى ناوخۆی هەرێم وتى: "لەڕووى ئازادى ڕادەربڕینەوە لە هەرێمى کوردستان باشترین دۆخمان بۆ هەموو هاوڵاتییان به‌بێ جیاوازى فەراهەم کردوە و هیچ کەسێکیش لەسەر بۆچوونەکانى ناکرێتە ئامانج و بە شانازیشەوە دەڵێم کە کەس لە زینداندا نییە لەسەر جیاوازیى بۆچوونە سیاسییەکانى".
بۆچوونی بەکارهێنەران