گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نه‌وت و گازى عێراق دروست بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنه‌ى نه‌وت و گازى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نه‌وت و گازى فیدڕاڵى دروست بووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنه‌ى نه‌وت و گازى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌ستیان کردووه به ئاماده‌کارى بۆ کارکردن له‌و پرۆژه یاسایانه‌ى که کارکردن تێیدا وه‌ستاوه له‌وانه پرۆژه یاساى نه‌وت وگازى فیدراڵى.
لیژنه‌ى ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، گرفتى یاسایی له‌به‌رده‌م پرۆژه‌یاساى نه‌وت و گازدا هه‌یه که له ئێستادا بوه‌ته به‌ربه‌ست بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه.
له‌دواى پرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدڕاڵى جارێکى تر هه‌رێم و به‌غدا له پرۆژه یاساى نه‌وت و گاز به‌ریه‌ک ده‌که‌ون و هه‌ردوولا یه‌کترى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که زیاده‌ڕه‌وى ده‌که‌نه سه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى لایه‌نى به‌رانبه‌ر.
بۆچوونی بەکارهێنەران