شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-08 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئیدیعا دەکات سێ بەرپرسی پەکەکە لە سنووری سلێمانی کرانە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- میتی تورکیا بە ئامانجگرتنی 3 بەرپرسی پەکەکەی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەرێگەی سیخوڕەکانیانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئۆپراسیۆنێک لە دەوروبەری سلێمانی 3 بەرپرسی پەکەکە بەناوەکانی فەهمی ئۆغمەن کە بە "سینان دژوار" ناسراوە، هەروەها محەمەد ساڵح چاکاڵ کە بە "مەزڵووم کۆچەر" ناسراوە و ئەحمەد محەمەد عەلی کە بە "ئارارات تۆڵهەڵدان" ناسراوە، لە لایەن هەواڵگریی تورکیاوە کراوەنەتە ئامانج.

ئەوەش هاتووە، پرۆسەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە رێگەی سیخوڕەکانیانەوە کە چاودێری جموجوڵی ئەو بەرپرسانەی پەکەکەیان کردووە و شوێنەکانیان دەستنیشان کردوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، دوو کەس لەو بەرپرسانەی پەکەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە گوندی گوڵاڵە کراونەتە ئامانج کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانیش بە میدیای پارتی وتووە، لای ئەوان تەنها یەک کوژراو لەو رووداوە تۆمار کراوە و نازانن کەسی دووەم کێیە.

 

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە