شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-08 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا و هەولێر لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە ڕێکدەکەون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە لە  لەنێوان هەرێم و عێراقدا لەبارەی پەسەند کردنی پڕۆژەیاسای بوودجە رێککەوتن دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریوان دزەیی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی  عێراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە: لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لەسەر هەندێک خاڵی ناو پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتونەتە چارەسەرو تەنها هەندێک خاڵی جەوهەری ماون، پێشبینی دەکەن ئەوانەش چارەسەر بکرێن و بگەنە رێکەوتنی تەواو بۆئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: دەمانەوێت ئەو دەقەی لەلایەن حکوومەتی فیدڕالیەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە و پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە هەمان دەق لەنێو یاسای بودجە جێگیر بکرێت و پەسەند بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە