پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە بۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و لە بەشێکی په‌یامه‌كه‌دا باس لە دەستپێشخەریی پارتی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆیدا.
مەکتەبی سیاسیی پارتی هەروەها ڕایدەگەیەنێت: هاوکات جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە پەیامی سەرۆکی پارتی دیموکرات دەکەینەوە، کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی کرد و بەردەوامین لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان.
#عێراق
#هەرێمی کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#هەولێر
#مەکتەبی سیاسی پارتی
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران