شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-23 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئۆپەراسیۆنێکی MiTدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی پەکەکە کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا  ئیدیعا دەکات لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارە، بەرپرسی پەیوەندییەکانی PKKیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاڕایگەیاند  (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پەکەکە  بە ناوی ئەمرە شاهین-یان کوشتووە.

میت ڕاشیگەیاند شاهین ناوی نهێنیی رۆدی بووە و ئەو بەرنامانەی نووسیوە کە لە سیستەمی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بەکارهێنراون.

شاهین کاری لەسەر شێوازەکانی پەیوەندییە نهێنیییەکانی رێکخراوەکە کردووە.

ئانادۆڵۆ لەمبارەوە بڵاوی کردەوە  ئەمرە شاهین بەرپرسی ژێرخانی پەیوەندییەکانی پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە چووەتە ناو ڕیزەکانی ئەو گرووپە.

ئەمرە شاهین دوای چوونی ناو PKK لە گوندەوارەکانی پارێزگای شرنەخ دژبە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چالاکیی جۆراوجۆری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا چووەتە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە