شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-23 06:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر کاتێک سازان دروست دەبێت پارتی دیموکرات هەوڵی تێکدانی دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەرکاتێک سازان دروست دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی تێکدانی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  هەرکاتێک لێک نزیکبوونەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووبێت پارتی کارێکی نایاساییان کردووە و هەوڵیان داوە ئەو نزیکبوونەوەیە کۆتایی پێبهێنن و لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ بڕگەیەکیان بۆ کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرد کە تەواو نایاسایی بوو .

ناوبراو هەروەها وتیشی: سکرتێری پەرلەمان کە لەپێکهاتەکانە رۆڵێکی خراپی بینیوەو بوەتە هۆکاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەهەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەو نەبوایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەرگیز نەدەگەیشتە ئەم بارودۆخە،

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە فراکسیۆنی یەکێتی دژی ئەو نایاساییە وەستایەوەو رێگەی نەدا ئەو بڕگە نایاساییە تێپەڕێنرێت و سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی داوخست و فراکسیۆنی یەکێتیش بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کە داوای لایەنەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، رێگە نادەین هەڵبژاردن بەو یاسا کۆنە بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە