ناکۆکی لەسەر پشکی هەرێم لەمپەڕی بۆ تێپەڕینی بوودجەی عێراق دروست کردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى عێراق ڕایگەیاند بودجه به ئاسانى تێناپه‌ڕێت و هه‌ندێک برگه هه‌یه ناكۆكى له‌سه‌ره وه‌ک پشكى هه‌رێم له بوودجه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سعوود ئەلسەعدی په‌رله‌ماتارى عێراق ئەگەری تێپەڕاندنی بودجە لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕەت دەکاتەوە، جەختیش دەکاتەوە لەسەر بوونی جیاوازیی گەورە لە هەندێک بڕگەدا، لەوانەش پشكى هەرێمی کوردستان.
ئەلسەعدی ئاماژەی بەوەدا کە "ئەگەری ئەوە هەیە لە کۆتایی مانگی ئایاردا بودجە پەسەند بکرێت، مەگەر په‌رله‌مان تایبه‌ت مه‌ندى به‌یاساكه بدات و به‌خێرایی تێى بپه‌ڕێنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران