سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەردۆغان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکپارتى)یه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا، به گه‌رمى پیرۆزبایى لێکرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بۆ خواست".
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی کرده‌وه، که "هه‌رێمى کوردستان به بایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ڕێکوپێکى و ئارامیى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانى "بڕوا و گه‌شبینیى خۆى به سه‌رکه‌وتنى سه‌رۆک ئه‌ردۆگان له گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى تورکیادا نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنى به گرنگ و پێویست بۆ گه‌لى تورکیا و ئێستا و قۆناغى داهاتو له قه‌ڵه‌مدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لایخۆیه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانینى خۆى و ئاکپارتى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران