پەروین بوڵدان: بەسەر خستنی پارتی چەپی سەوز بەهار بۆ تورکیا دەگەڕێنینەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە میانی بەشداری کردنی لە گردبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە باخی گەل لە مێرسین ئاماژەی بەوە کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا مێژوو دەنووسنەوە و بە شێوەیەکی بەهێز دەچنە نێو پەرلەمان.
بوڵدان بە ئامادەبووانی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕاگەیاند، ئەوان لایهنگری گۆڕانکارین و وتی: "ئەو نەریتهی لە هەدەپەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامی پێدەدەین، چەپی سەوز، گەرەنتیی ئاشتی، برایەتی، ئاسوودەیی و خۆشگۆزەرانی ئەم وڵاتەیە".
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لەوە کرد حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له رێگهیهوه بەڵێن به خەڵک بدات و ڕەخنەی لە بهڕێوه بردنی ئابووریی لهلایهن حکوومەتهوه گرت.
پەروین بوڵدان رایگهیاند: "بە دڵنیاییەوە بەهار بۆ ئەم وڵاتە دێت، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بردنەوەیە و دەستکەوتەی کە لە ١٤ی ئایار بە دەستی دەهێنین، لە پێناو ئەمەدا تەنانەت لەم سی رۆژەشدا زۆر ئیش دەکەین، چەپی سەوز دەخەینە هەموو ماڵێکەوە".
سەرچاوەی هەواڵ: تۆڕی میدیایی خەڵک
بۆچوونی بەکارهێنەران