کرێکاران و ڕەنجدەران کۆتایی بەم دەسەڵاتە تاڵانکارە دێنن
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا بە کۆتاییهێنەر بە دەسەڵاتدارێتیی چەتەکان لە تورکیا ناو دەبات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانی ئەدێرنەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە 1ی ئایار جەژنی کرێکاران بڵاو کردەوە.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش بە زمانی کوردی و تورکی ١ی ئایاری پیرۆز کرد و داوای لە کرێکاران کرد بۆ گۆڕینی سەردەم لە کێڵگەکاندا کۆ ببنەوە.
دەمیرتاش دەشڵێت: "کرێکاران و کارکەران سەرەتا لەسەر سندووقی دەنگدان دز و تاڵانچیەکان بەرپرسیار بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵانکاری بهێنن. دواتر درێژە بە خەباتی کرێکاری بدەن و مافەکان لە حکوومەتی نوێ وەربگرن".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران