شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-26 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتۆڵڵا سولەیمانی نوێنەری پێشووتری وەلی فەقی لە سیستان و بەلووچستان، کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی نوێنەری پێشووتری وەلی فەقی لە سیستان و بەلووچستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بابولسەر  کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی نوێنەری پێشوتری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سیستان و بەلووچستان و ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی شارەزایان لە شاری بابلسەر لە کاتی ئامادەبوونی لە لقێکی بانکی نیشتمانی دەستڕێژی گوللـە کراو و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان ڕایگەیاند، "عەباس عەلی سولەیمانی لە بانکەکەدا دانیشتبوو، پێدەچێت هێرشبەرەکە دەمانچەی پاسەوانی بانکەکەی بردبێت و تەقەی لێکردبێت، بەداخەوە گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش کە لەگەڵیدا بوون برینداربوون".

ڕوحوڵا سەلگی یاریدەدەری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگای مازەندەران هەواڵی تیرۆرکردنی ئایەتۆڵڵا سولەیمانیی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئایەتوڵڵا عەباس عەلی سولەیمانی لە هێرشێکی چەکداریدا کوژراو و هێرشبەرەکەش دەستگیرکرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە