دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بدەین
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزهكانى سوریاى دیموكرات ڕایدهگهیهنێت "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەیە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فهرماندهى گشتىی ههسهده ئاشكرای كرد، دژی هەر ڕێكەوتنێكن كە دەستی ئەنقەرە لە سووریا نەکاتە دەرەوە و خوێنی هێزەكانی سووریای دیموكرات بە فیڕۆ بدات، بەڵام بە مەرجی كۆتایی هێنان بە داگیركاری و گۆڕانی دیمۆگرافی و ڕاگرتنی هێرشەكان، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەنقەرە.
کۆبانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕوونی کردەوە، پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە و دەشمانەوێت پەرەی پێبدەین، هەسەدەش هێزێكی سووریایە و بەشێكە لە سیستمی بەرگری كردن لە ناوچەكانی وڵاتەکەو ژمارەی چەكدارەكانیشی 100 هەزار زیاترن".
بهوتهى فهرماندهى گشتى ههسهده: "دژی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی دیكە نیین، پشتیوانیی لەچارەسەری سیاسییانەى کێشەکانى سووریا دەكەین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران