شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-21 13:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

191 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 191 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 53 هەزار و 816 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە یەکی بەفرانباری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 151 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە یەک ملوێن و 164 هەزار و 535 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 191 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 53 هەزار و 816 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 894 هەزار و 366 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە