شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-11 15:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر شێعر خوێندنەوەی ئەردۆغان وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیاند لەسەر ئەو دەستوەردانی کە ئەردۆغان لە شێعر خوێندنەوەیێکدا لە باکۆ ئەنجامیداوە، باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵات کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 21ی سەرماوەزی 1399 باڵیۆزی تورکیا لە تاران لەلایەن بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئووراسیاوە بانگهێشتی وەزارەتی دەروە کراوە و وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایی توند، بۆ باڵیۆزی تورکیا جەخت کراوەتەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیارە بەزووترین کات دەوڵەتی تورکیا ڕوونکردنەوە لەو بارەوە بدات.

خەتیب زادە زیاتر وتی: لەو بانگهێشت کردنەدا بە باڵیۆزی تورکیا ڕاگەیێندراوە کە سەردەمی ئیدیعای خاک و ئیمپراتووریەتە شەڕ هەڵگرسێنەکان ساڵەهایە کۆتایی هاتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: بۆ باڵیۆزی تورکیا جەخت کراوەتەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵەت بە هیچ کەس و لایەنێک نادات دەستوەردان لە سەروەریی خاکی وڵاتەکەی بکات بەو شێوەیە مێژوو شایەتی دەدات لەسەر ئاسایشی خۆی چاوپۆشی لەکەس ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە