217 قوربانی و 31 هەزار و 712 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 204 هەزار و 411 پشکنین ئەنجام دراون؛ 31 هەزار و 712 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 217 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 531 کەس.
هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 558 هەزار و 517 کەس بەرزبووەتەوە، 6 هەزار و 213 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران