شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-10 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا شاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2020 شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تیی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراق كۆ بووە‌وە.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی لەسەر ھە‌ڵوێستی حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان كردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە ‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

بڕیارە پێنجشەممەش شاندە باڵاكە‌ی ھە‌رێمی كوردستان زنجیرە‌یێک كۆبوونە‌وە‌ی تر ئە‌نجام بدات.

جێی باسە شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی چوارشەمە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غدا، ئەمەش بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یێكی دیکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە