شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-08 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کردە سەر بەردەوام بوونی هاوکاریی دووقۆڵیی نێوان ئێران و سووریا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەری تیرۆر و ڕژێمی زایۆنی.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 18ی سەرماوەزی 1399 فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایە سەر بەردەوام بوونی هاوکاریی هەردوو وڵات دژی دیاردەی تیرۆر و هەروەها هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر خاکی سووریا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەبارەی دیدارەکەوە ڕایگەیاند لە دیدارەکەدا حەسەن ڕۆحانی جەختی کردە سەر کاری پێکەوەییی نێوان ئێران و سووریا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی سووریا و ئێران دەکەن.

ڕۆحانی لە دیدارەکەدا بەبۆنەی کۆچی دواییی وەلید موعەلیم وەزیری پێشووی دەرەوەی سووریا پرسە و سەرەخۆشیی ئێرانی ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە بە هەموو شێوازێک ئامادەی بەردەوام بوونی هاوکارییەکان لەگەڵ سووریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە