نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانیی خۆی له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی ڕادەگەیێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سیاسیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" خەڵکی کوردستان لە ئێستادا دور لە ئینتیمای حیزبی رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆیان، بۆیە ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین".
کوردپرێس:
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ڕاگەیێندراوێکدا پشتیوانیی لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند: "هیوادارین هەر تاکێکی ئەم هەرێمە بەشدار بێت لە داواکردنی مافی خۆی بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان، سەرباری راوبۆچونی جیاوازیان".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەبهوهش دراوه،" هاوڵاتیان بەوپەڕی هێمنی و شارستانیانە هاتونەتە سەر شەقام و داوای مافە رەواکانیان دەکەن، بەڵام دەسەڵات تەنانەت لە خۆپیشاندانی هێمنانەو شارستانیانەش دەترسێت".
ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌شاری سلێمانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دژ به دۆخی خراپی ئابووریی و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران